بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، شانازی عێراقی بە پەیوەندییە بەرزەكەی لەگەڵ بەحرەین دووپاتكردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی بەحرەین لە عێراق، خالد ئەحمەد مەنسوور كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوون لە ئەركی وەك باڵێۆزی بەحرەین لە عێراق ،و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "" كۆبوونەوەكەپێداچوونەوە بە لایەنەكانی بەرزكردنەوەی هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتی برا لە ئاست و بوارە جیاجیاكاندا بەخۆیەوە بینی، هاوكات باڵیۆز سڵاوی شازادەی جێنشینی بەحرەین، جەنابی شازادە سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفەی و حكومەتی بەحرەین گەیاندە سەرۆك وەزیران، و خواستی چەسپاندن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، بەتایبەتی لە بواری گواستنەوەی ئاسمانی، و ئەگەری كردنەوەی هێڵی ئاسمانی نوێی هەڵگر لەنێوان مەنامە و ژمارەیەك شاری دیكەی عێراق".
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا، "شانازی عێراق بە پەیوەندییە بەهێزەكەی لەگەڵ بەحرەین، و بەردەوامی كاركردن بۆ فراوانكردنی لە چوارچێوەی ئاراستەی حكومەت بەرەو یەكگرتنی ئابووری، و پتەوكردنی كاری هاوبەش بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا".