بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان و وەزیری داد خالید شوانی باسیان لە پرسە یاساییە هاوبەشەكان كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، پێشوازی لە وەزیری داد خالید شوانی كرد".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە پرسە یاساییەكانی پەیوەست بە كارەكانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتی داد كردووە".