سەرۆك وەزیران و باڵیۆزی كوێت دووپاتی دەكەنەوە كە لیژنە هاوبەشەكان بەردەوام دەبن لە كۆبوونەوەكانیان

سیاسی
  • 11-07-2024, 11:53
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و باڵیۆزی كوێت تارق عەبدوڵڵا فەرەج دووپاتی دەكەنەوە كە لیژنە هاوبەشەكان بەردەوام دەبن لە كۆبوونەوەكانیان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە باڵیۆزی دەوڵەتی كوەیت لە عێراق، تارق عەبدوڵڵا فەرەج كرد ".
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" لە میانەی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی باشتركردنی هاریكارییەكان كرا لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان و كەرتە گرنگەكانی دیكەدا، هەروەها جەختیان كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی كۆبوونەوەكانی لیژنە هاوبەشەكان، سەبارەت بە كۆمەڵێك بابەت و دۆسیە، كە پێویستیان بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن هەیە، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی و سەقامگیری هەردوو وڵاتی برا مسۆگەر بكات".