بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران، وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانی چلەی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت)، دەروازە سنوورییەكانی پارێزگای كرماشانیان بەسەركردەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە "عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ لە ڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی خوسرەوی (رۆژئاوا) گەیشتە ئێران و لەلایەن هاوتا ئێرانییەكەی، ئەحمەد واحیدی پێشوازی لێكرا".
لەراگەیندراوەكەی وەزارتی ناوخۆ ئەوەیش هاتووە " هەردوو وەزیری ناوخۆی عێراق وئێران وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانی چلەی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت)، دەروازە سنوورییە هاوبەشەكانی نێوان دوو وڵاتیان لە پارێزگای كرماشان بەسەردەكەنەوە، و لە ژێرخانی سنوورەكانی خوسرەوی وبەشداری لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوانیاندا كرد لە خوسرەوی بە ئامانجی لێكۆڵینەوە لە ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی سەردانكەران بۆ چلەی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت)".