كەشناسی پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات

ناوخۆ
  • 11-07-2024, 10:51
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی وادەی كە پلەكانی گەرما دەست بە دابەزین دەكەن.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە، تێیدا هاتووە، “سبەی هەینی، كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك پارچە هەور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ، با لە ماوەیەكدا چالاك دەبێت، لە بەشەكانی ڕۆژئاواوە دەست پێدەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێك شوێن ، پلەكانی گەرمایش لە بەغدا 49 دەبێت و لە نەجەف و موسەنا 50 و لەبەسڕە و زیقاریش 51 پلە دەبێت".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "شەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات دادەبەزن. با، بە گشتی، مامناوەند دەبێت بە خێرایی (20-30) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، لە ڕۆژدا چالاك دەبێت لە ڕۆژهەڵات  بەشەكانی ناوچەی باشوور بۆ (30-40) كم/كاتژمێر." ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە چەند ناوچەیەك.
    هەروەها ئەوەیش هاتووە ، "ڕۆژی یەكشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ خۆڵبارینێكی سووك لە هەندێك ناوچە ، پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك دادەبەزن" ، "ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كەشوهەوایەكی ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت".