بەغداد - INA
لەچوار چێوەی سەردانەكەیان بۆ توركیا ، عومەر بەرزنجی بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كارووباری هەمەلایەن و كاروباری یاسایی، و وەفدی یاوەری، بە ئامادەبوونی ماجد جماوی " باڵیۆزی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە لەگەڵ یاسین ئەكرەم سیرم بریكاری وەزارەتی دەرەوەی توركیا كۆبوونەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ لەسەر پتەوكردن و بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی پێشخستنیان كرا بەئامانجی بەدیهێنانی خواستەكانی هەردوو گەلی دۆست .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كارئاسانی ڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی هاتنە ناوەوە واتا (ڤیزا) بە هاووڵاتیانی هەردوو وڵات كرا، لەو ڕوانگەیەشەوە، هەر دوولا جەختیان لەسەڕ پێویستی هاوكاری هاوبەش كردووە بۆ ڕێگریكردن لە كۆچی نایاسایی، و ڕادەستكردن وگەڕاندنەوەی سزادراوان، و گواستنەوەی سزادراوان بۆ ئەوەی سزاكانیان لە وڵاتەكانیاندا جێبەجێ بكەن، هەروەك تاوتوێكردنی كاروباری كونسوڵی و ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوكاریی دادوەری.
وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی پێداوە، بەرزنجی ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی پتەوتركردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە داهاتوودا، ئاماژەی بە پێویستی زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا كرد، هەروەها جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتن و یاداشتنامانەی كە لە سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق ئەنجامدراون.