بەغداد – ا ه ع دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار پرسەو ماتەمینیی خۆی بۆ كۆچی دوایی كەسایەتیی سیاسیی دیار عادل موراد راگەیاند كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دوای نەخۆشییەكی سەخت و كوشندە كۆچی دوایی كرد. سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" سەرۆك كۆمار لەپرسە نامەیەكی تایبەتدا بۆ خانەوادەو كەسوكارو دۆستان و هاوڕێیانی كۆچكردو رایگەیاند گەلی كورد و عێراق كۆچی دوایی عادل موراد خەباتگێڕێكی خۆڕاگریان لەدەستدا كە فیكری نەتەوەیی مرۆیی و نیشتمانپەروەریی راستگۆیانەی پێكەوە ئاوێزان كردبو سەرباری باوەڕی قوڵی بە فیكری دیموكراسیی پێشكەوتنخواز و هەستكردنی بەرزی بە لێپرسراویەتی و بەگژاچونەوەی سەركوتكردن و چەوساندنەوە. وتیشی:"بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی عادل موراد كەسایەتیی سیاسیی كوردیی عێراقیی -مان بیست كە یەكێك بو لە پێنج ئەندامەكەی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ مام جەلال تاڵەبانی". كۆچكردو مێژوییەكی درێژخایەنی تێكۆشانی جێهێشتوە و بە نەمری لە دڵی گەل و نەتەوەكەی و هەمو ئەوانەدا دەمێنێتەوە كە ناسیویانە. سۆز و بەزەیی فراوان بۆ بەڕێز عادل موراد.. و گەرمترین پرسە و ماتەمینمان بۆ خانەوادەی بەڕێزی و دۆستان و هەڤاڵان و خۆشەویستانی.