بەغدا-INA
لە چوار چێوەی سەردانەکەی بۆ تورکیا "عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی و وەفدی یاوەری، سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقیان لە ئەنقەرە کرد و لەلایەن "ماجد جماوی " باڵیۆزی کۆماری عێراق لە ئەنقەرە، و ستافی باڵیۆزخانە پێشوازی لێکران.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- لەمیانی دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کارەکانی باڵیۆزخانە و شێوازی مامەڵەی کارمەندانی کرا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "بەرزنجی"ستایشی ئەو هەوڵە خزمەتگوزاریانەی کرد کە بالێۆزخانەکە پێشکەشی به پێکهاته ی عێراقی نیشتەجێی کۆماری تورکیای دەکات، هەروەک جه ختی له گرنگی ڕۆڵی باڵیۆزخانەکە کرد له رووبەرووبەنەوە و زاڵبون بەسەر سەرجەم گرفت و بەربەستەکان، داواشی لە تیمی باڵیۆزخانەی عێراق لەئەنقەرا کرد ، کە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ خزمەت و ناوبانگی عێراق و کە پێویستە ئەو ئەرکەی کە پێسپێراوە ، بیخرێتە پێش هەموو کارێک یان هەنگاوێک .
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: "بەرزنجی" ڕێنمایی ستافی باڵیۆزخانەکەی کرد، کە هەریەکەیان بەپێی ئەرک و پسپۆڕیەکانیان، گرنگی بە ئەندامانی کۆمەڵگەی عێراقی بدەن لە تورکیا، هەروەها کاربکەن بۆ پێشکەشکردنی هەموو خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەک کە پێویستیان پێیەتی.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- لە بەرامبەردا باڵیۆز "ماجدجماوی" کورتە باسێکی سەبارەت شێوازی ئەو کارانەی کە باڵیۆزخانەکە لە ئاستی دوولایەنە و کونسوڵگەریدا ئەنجامی دەدات خستە ڕوو .