بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،رایگەیاند ئەمڕۆ حەوتەمین ساڵیادی ئازادكردنی شاری موسڵە ، شەڕی ئازادكردن بەرجەستەی یەكگرتوویی و پێكەوەژیانی نەتەوەیی بوو.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پۆستێكدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لەسەر بلاتفۆرمی (X) دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە تێیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ حەوتەمین ساڵیادی ئازادكردنی شاری موسڵ"ـە، و بووە هۆی لەناوبردنی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش، كە وێرانكاری و ڕفاندنی خەڵكەكەی و كۆمەڵكوژی و ئاوارەبوونیان تێیدا ئەنجامدا".
هەروەها نووسیوێتی " شەڕی ئازادكردن بەرجەستەی یەكگرتوویی و پێكەوەژیانی نەتەوەیی بوو، كە تێیدا عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتەكانەوە بۆ بەدەستهێنانەوەی خاكەكەیان ڕاپەڕین، لەسەر ڕاسپاردە و فەتوای مەرجەعییەتی باڵا، كە خاڵی دەستپێكردنی ئەو داستانە مەزنە بوو".
هەر لەپۆستەكەیدا ئەوەیشی نووسیوە" حكومەتی عێراقی یادی ئەم ساڵە دەكاتەوە بە جەختكردنەوە و پابەندبوونی خۆی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەمان و بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ هەموو ڕۆڵەكانی گەلە ئازیزەكەمان" .
لە كۆتایی پۆستەكەیدا ، درود بۆ گیانی پاكی هەموو شەهیدانی عێراق و ڕوو ڕەشی شەرمەزاری بۆ بكوژان تاوانباران نارد.