بەغدا - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێنمایی كرد، ڕێكارەكانی پەرەپێدانی كارەكانی بانكی ڕافیدەین یەكلایی بكاتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرپەرشتی، كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەسەر پەرەپێدانی كاری بانكەكانی حكومی، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی عێراقی كرد بەئامادەبوونی نوێنەری كۆمپانیای ئێرنست و یۆنگ بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری دارایی".
ئاماژەی بەوەشكرد، "پێداچونەوەی بە ڕێكارە تەكنیكی و كارگێڕییەكانی پڕۆژەی پەرەپێدانی بانكی ڕافیدەین كردووە، كە لەو ماوەیەدا وەرگیراون كە دوای واژۆكردنی گرێبەستەكە لەگەڵ كۆمپانیای تایبەتمەند لە داڕشتن و پەرەپێدانی كارەكان لە كەرتی بانكیدا".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆك وەزیران جەختیشی لەوە كردەوە، "پێویستە كۆبوونەوەكان بە چڕی لە نێوان لیژنەی باڵای پەیوەندیدار بە پڕۆژەكە بەردەوام بن، كە بانكی ناوەندی عێراق و بانكە حكومییەكان و كۆمپانیای ڕاوێژكاری لەخۆدەگرێت، بەمەبەستی چارەسەركردنی هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە پەرەپێدانی كارەكانی بانكی ڕافیدەین".
جێگای باسە پلانی پەرەپێدانی بانكی ڕافیدەین بریتییە لە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی گشتگیر بۆ كارەكانی بانكەكە، هەروەها جێبەجێكردنی چاكسازییە ئیدارییە پێكهاتەییەكان، بە ئامانجی دابینكردنی پاكێجێك لە خزمەتگوزارییە یەكگرتووەكانی بانكی بۆ هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان، كە تێیدا بەرنامەی ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو و سەردەمیانە تەكنەلۆژیا لە هەموو مامەڵە بانكییەكاندا وەرگیراون، و بەكارهێنانی باشترین سەرچاوە مرۆیی و تەكنیكییەكان، و گواستنەوە بۆ كاری ئۆتۆماتیكی، كە یارمەتی توانای بانكی دەدات بۆ دابینكردنی پێداویستییە بانكییە جیهانییەكان".