سەرۆكی كۆمار بۆ تیمی (یونیتاد) جەخت لەسەر گرنگی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی جینۆساید لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕژێمی پێشوودا دەكاتەوە

سیاسی
  • 10-07-2024, 14:45
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆكی كۆمار ، پێشوازی لە ژشاندنی تیمی لێكۆڵینەوە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش (یونیتاد) كرد.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (IAN)  نێردراوە تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆكی كۆمار لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە شاندی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش (یونیتاد) كرد، بە سەرۆكایەتی ئانا پیرۆ لۆپێس".
    لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە "سەرۆكی كۆمار  ئەو ڕۆڵەی كە تیمی لێكۆڵینەوە لە دەستەبەركردنی لێپرسینەوە لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی كە كاریگەرییان لەسەر گەلی عێراق هەبوو بەرز نرخاند"، جەختی لە "پێویستی بەهێزكردنی ڕێڕەوی هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق و تەواوكردنی ئەرشیفكردن و بەڵگەنامەكردنی بەڵگە و كەرەستە و شیكارییەكانی بەرز نرخاند پەیوەندی بەو تاوانانەوە هەیە".
    جەختیشی لەوە كردەوە "گرنگی لێكۆڵینەوە لەو تاوانە جینۆسایدانەی كە لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕژێمی پێشوودا ڕوویانداوە، وەك ئەنفال و هەڵەبجە و گۆڕە بەكۆمەڵەكان و نەبوونی یاسای بەسەربردن".
    لای خۆیەوە شاندەكە پێداچوونەوەی بە پرۆسەی كاری تیمەكە و ئەو هەوڵانەی كرد بۆ بەڵگەنامەكردنی تاوانەكانی جینۆساید، جەختیكردەوە "گرنگی كاركردن لەگەڵ پسپۆڕانی یاسایی عێراق بۆ ئەوەی بتوانن زانیاری و بەڵگە كۆبكەنەوە سەبارەت بە هەموو ئەو تاوانانەی كە دژی گەلی عێراق ئەنجامدراون".