ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ئینتەرپۆل تاوتوێی ڕێكارەكانی كاری ئەمنی لە بواری بەدواداچوونی كەسانی داواكراوی نێودەوڵەتی دەكەن

سیاسی
  • 10-07-2024, 13:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان و بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئینتەرپۆل، گرێگ هیندز، باسیان لە ڕێكارەكانی كاری ئەمنی كرد لە بواری بەدواداچوون بۆ تۆمەتبارانی داواكراوی نێودەوڵەتی.
    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، پێشوازی لە بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئینتەرپۆل، گرێگ هیندز و شاندی یاوەری كرد،بە ئامادەبوونی سەرۆكی داواكاری گشتی و دادوەری یەكەمی دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی عەرەبی لە وەزارەتی ناوخۆ".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "رێكارەكانی كاری ئەمنی لە بواری بەدواداچوونی تۆمەتبارانی داواكراوی نێودەوڵەتی و میكانیزمەكانی وەرگرتنەوەیان باسكرا".