ئەمڕۆ.. یانەی تەڵەبە لە یارییەكی دواخراودا ڕووبەڕووی یانەی نەفت دەبێتەوە

وەرزش
  • 10-07-2024, 12:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر ٧:٣٠ خولەكی ئێوارە، یاریگای زەورا دەبێتە مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی تاڵەبە و نەفت، لە چوارچێوەی یارییە دواخراوەكانی گەڕی ٢٥ی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە تۆپی پێی پیشەگەردا.
    كوڕانی ڕاهێنەر قەحتان چسیر هەوڵدەدەن ئاستێكی باش پێشكەش بكەن كە بەشداربێت لە بەدەستهێنانی سێ خاڵەكەی یارییەكە، هاوكات یانەی نەفت  هەوڵی بردنەوە دەدات وەك یارییەكەی قۆناغی یەكەم كە بەدوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك یانەی نەفت یانەی تەڵەبی بردەوە.
    دوای كۆتاییهاتنی گەڕی 37ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی تاڵەبە بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا، یانەی نەفتیش بە 44 خاڵ پلەی 11ی بەدەستهێنا.