ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار و واست بڕیار دەدەن سبەی بكەن بە پشوو

ناوخۆ
  • 10-07-2024, 12:26
  • +A -A

    زیقار - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی پارێزگای زیقار و واست بڕیاریاندا سبەی بكەن بە پشوو .
    وتەبێژی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار ، یاس خەفاجی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاندووە: "ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمی بێت لەدامودەزگاكانی دەوڵەت".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بووە".
    هەروەها ئەنجومەنی پارێزگای واست بڕیاریدا سبەی دەوامی فەرمی لە پارێزگاكەدا بەهەمان هۆكار ڕابگرێت.