عەتەبەی حوسێنی دوو دەستپێشخەری بۆ چارەسەركردنی عێراقییەكان بە خۆڕایی دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 10-07-2024, 12:19
  • +A -A

    كەربەلای پیرۆز - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێنەرەی یاسایی عەتەبەی حوسێنی ، شێخ عەبدولمەهدی كەربەلای، ئاڕاستەی دەستپێكردنی دوو دەستپێشخەری بێبەرامبەر بۆ چارەسەری بێبەرامبەر و نەشتەرگەری بۆ عێراقییەكان لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی عەتەبەی حوسێنی كرد.
    نوێنەرەی یاسایی عەتەبەی حوسێنی ، شێخ عەبدولمەهدی كەربەلای لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) كەوتووە تێیدا هاتووە كە"شێخ عەبدولمەهدی كەربەلای ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیكرد بە دوو دەستپێشخەری بێبەرامبەر بۆ چارەسەركردن و ئۆپەراسیۆنەكان كە سەرجەم عێراقییەكان لە باكوورەوە بۆ باشوور لەسەرجەم نەخۆشخانەكانی سەر بە عەتەبەی حوسێنی ، كە بریتین لە “دامەزراوەی نێودەوڵەتی وارس بۆ ئۆنكۆلۆژی و نەخۆشخانەی زین، نەخۆشخانەی خەدیجە كوبرا بۆ ئافرەتان، سەنتەری حەسەن موجتەبا بۆ نەخۆشیەكانی خوێن سەنتەری سەیدە زەینەب بۆ چارەسەری چاو و نەخۆشخانەی سەفیر ئیمام حوسێن و كۆمپلێكسی ئیمام حوسێن سەلامی خوای لەسەر بێت بۆ چارەسەری چاوی سەر بە نوسینگەی مەرجەعی سیستانی لە كەربەلا.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم دەستپێشخەرییە یەكەمین و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە یازدەی مانگی موحەڕەمەوە دەستپێدەكات تاوەكو ١٣ی ئەو مانگە" ئاماژەی بەوەشكرد، "دەستپێشخەری دووەم بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ٢٠ی موحەڕەمەوە دەستپێدەكات حەرام، ساڵی ١٤٤٦ تا ١٠ی سەفەر، ١٤٤٦ی كۆچی".