كەشناسی: سبەینێ 8 پارێزگا عێراق 50 پلەی سیلیزی تۆماردەكەن

ناوخۆ
  • 10-07-2024, 11:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات سبەینێ ٨ پارێزگا نیوەی خاڵی كوڵان تۆمار بكەن.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە، تێیدا هاتووە، "كەش و هەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك پارچە هەور لە ناوچەكانی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات، " ئاماژە بەوە دەكات كە "زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ لە پارێزگاكانی نەجەف، زیقار، و موسەناو كە دەگاتە 51 پلە، لە كاتێكدا پارێزگاكانی واست، كەربەلای پیرۆز، میسان، دیوانییە، و بەسرە 50 سیلیزی تۆمار دەكەن ، هاوكات لە بەغدای پایتەخت پلەكانی گەرما 49 سیلیزی تۆماردەكەن".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای ڕۆژی هەینی ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "رۆژی شەممە، كەش و هەوا سامالچ و گەرم دەبێت لەگەڵ خۆڵبارین لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور دادەبەزن، هەروەها لە بەشی باكووری وڵات كەمێك دادەبەزێت". 
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "كەش و هەوای یەكشەممەی داهاتوو ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ خۆڵبارینێكی سووك و پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا كەمێك دادەبەزن".