هەردوو یانەی شۆرتە و قووەجەوییە لە یاری كۆتایی جامی عێراقدا ڕووبەڕووی یەكتردەبنەوە

وەرزش
  • 10-07-2024, 11:15
  • +A -A

    بەغدا - INA
    كاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، یاریگای نێودەوڵەتی شەعب میوانداری یاریی لوتكەی جەماوەریی نێوان یانەی شۆرتە و ڕكابەرەكەی، قووەجەوییە لە یاری كۆتایی جامی تۆپی پێی عێراق دەكات.
    یانەی شۆرتە ئاواتەخوازە یەكەم جامی خۆی لە مێژوودا بەدەستبهێنێت بۆ بەرزكردنەوەی ژمارەی نازناوی خولەكە كە لەم وەرزەدا بەدەستی هێنا، بەتایبەتی دوای ئەو وەرزە ناوازەیەی پێشكەشی كرد لەگەڵ ڕاهێنەرە میسرییەكەی موئەمن سۆلیمان، كە یاریزانەكانی بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش درەوشایەوە، و توانیان پێشەنگی  خولەكە بە جیاوازییەكی باش بەسەر نزیكترین ڕكابەرەكانیان.
    لەلایەكی دیكەوە تیپی قووەجەوییە كە یەكێكە لە یانە بەناوبانگەكانی عێراق و خاوەنی ڕیكۆردی بردنەوەی پاڵەوانێتییە، ئەم یارییە بە دەرفەتێك دەزانێت بۆ گەڕانەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان دوای ئەوەیش ئەمساڵ نەیتوانی درعی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەدەستبهێنیت.
    یارییەكە لەلایەن تیپێكی ناوبژیوانی ئۆزبەكستانەوە بە سەرۆكایەتی ئەلجیز تاتاشێڤ ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.