وەزیری دەرەوە گەیشتە واشنتۆن

سیاسی
  • 10-07-2024, 10:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە  ،فواد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، بەمەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی ناتۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتە واشنتۆن.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوە، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە، تێیدا هاتووە: "فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە گەیشتە واشنتۆن بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی ناتۆ بۆ ساڵی 2024، كە لە 9 تا 11ی تەمموز بەڕێوەدەچێت ".
    هەروەها  لەراگەیندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە كە، "ئەم بەشدارییە وەك بانگهێشتێكی فەرمی هات بۆ حكومەتی عێراق بەبۆنەی 75 ساڵەی دامەزراندنی ناتۆ".
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە"لە لوتكەدا كۆمەڵێك بابەتی گرنگ تاوتوێ دەكرێت، لەوانە تەحەددای ئەمنی جیهانی و هاوكاری سەربازی و ژمارەیەك سەرۆكی دەوڵەت و حكومەت لە ناتۆ و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان بەشداری دەكەن".