بەغدا - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، داوای لە ئەندامانی براوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كرد، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنەكە ئەنجام بدەن.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " دوای ئەوەی حكومەتی فیدراڵی سەركەوتوو بوو لە ڕێكخستنی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ پارێزگاكان، بە پارێزگای كەركوكیشەوە، كە لەساڵی 2005ـەوە ئەم هەڵبژاردنانەی تێدا ئەنجام نەدراوە، چەند جارێك گفتوگۆی سیاسی بە سەرپەرشتی ئێمە ئەنجامدرا، لە نێوان ئەو هێزانەی كە براوەی كورسییەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكەن و چەند جارێكی تر لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە كە بۆ ئەم مەبەستە پێكهێنرا".
هەر بەگوێرەی راگەیندراوەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەیش هاتووەكە " لەئەنجامی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان، گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی كەركووك، بۆ ئەوەی هێزە براوەكان لەخۆ بگرێت، هەروەها پەڕەیەكی ڕێككەوتنی سیاسی لێكەوتەوە، كە پرەنسیپە بنەڕەتییەكان و تەوەرەیەكی سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیری و ئابووری لەخۆدەگرێت".
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەیش كردووە كە" لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەوەی لە دوایین دانیشتنی گفتوگۆدا لەسەری ڕێككەوتن كرا، ئێمە بانگهێشتی ئەندامانی براوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكەین، بۆ ئەنجامدانی یەكەمین دانیشتنی ئەنجومەنەكە بە سەرۆكایەتی بەتەمەنترین ئەندام، لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، 11ی تەممووزی 2024، كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ لە بینای ئەنجومەنی پارێزگا".
سودانی داوای لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەكان دەكات هاوكار بن، بۆ جێبەجێكردنی ئەوەی لە گفتوگۆ سیاسییەكاندا لەسەری ڕێككەوتوون و تەواو كردنی ئەم وتویژانە لە ڕۆژانی داهاتوودا.