بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی ئەمینداری تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی، بە سەرۆکایەتی سائیر ئەلغانمی، سەرۆکی ئەنجومەن، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و باس لە کاروباری دارایی و کارگێڕی و دامەزراندنی کەناڵێكی منداڵان کرا.
وتەبێژی ئەنجومەن، ئەندامی دەستەی ئەمینداران، ئەوسهم ماجد غانم، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەن پێداچوونەوەی بەئاراستهی کارەکانی بڕیارەکانی پێشوودا کرد، لەوانەش ئەو لیژنەیەی کە ئەرکی ئامادەکردنی پهیرهوی ناوخۆی پێسپێردراوە ولیژنەی سکاڵاکان”.
ههروهها وتی" لەبەر ڕۆشنایی گەیشتن بە پێوەرەکانی گشتگیری و هەمەچەشنی ئەنجومەن بەپێی یاسای IMN، و بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خزمەتگوزارییەکانی دهزگاكه دەگاتە چینەکانی کۆمەڵگا و دابینکردنی پێداویستی و بەرژەوەندییە جۆراوجۆرەکان، ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر دامەزراندنی کەناڵێکی تایبەت بهمنداڵان کرد کە بەرپرسیارێتی دروستکردنی ناوەڕۆک لە ئەستۆ دەگرێت کە ناسنامەی نەتەوەیی، هۆشیاری، سەربەخۆیی و شانازی بە هەمەجۆرییەوە بەهێزتر دهكات.”
ئهوهشی خستهروو كهئەنجومەن تاوتوێی کارنامەی خۆی کرد، کە بریتی بوو لە کردنەوەی دهرگای خۆ کاندیدكردن بۆ ئەندامێتی لە دەستەی ئەمینداران بۆ ئەو کورسییەی کە ماوەتەوە بەپێی یاسا و ئەمەش لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕادەگەیەنرێت".
وتهبێژهی دهستهی ئهمینداران دووپاتی کردهوه كهئەنجومەن هەندێک لە بەڕێوەبەرانی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی میوان دهكات بۆ ئەوەی ئاگاداربێت لە پێشکەوتنی کارەکانی دامەزراوەکانیان و ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و ڕێگاکانی چارهسهركردنی".
هەروەها ئەنجوومەن پێداچوونەوەی بە ئەنجامی سەردانەکەی بۆ لای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران کرد لههەفتەی ڕابردوو، هەروەها ئەو پاڵپشتییەی سەرۆک وەزیران پێشکەشی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی کرد، کە بووە هۆی سەردانێکی سەرکەوتووانەی سەرۆکی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی، کەریم حەمادی، ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ لای وەزیری دارایی، تەیف سامی.