بهغدا-INA
ئهمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، لیوای هێزە تایبەتەکانی گشتی، لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئیتاڵیا، لیوا فرانسیسکۆ ڤیجیلیۆلۆ كۆبووهوه، وباسیان لهپتەوکردنی هاوبەشی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی نێوان هەردوولا کرد.
وەزارەتی بەرگری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، فهریقی یەکەمی هێزی تایبهت، عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، پێشوازی لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و باڵیۆزی ئیتالیا”.
یاروڵڵا "ستایشی ڕادەی پەیوەندییەکانی لەڕووی مەشق و ڕاهێنان و پێشکەشکردنی ئامۆژگاری لەڕێگەی ئامادەبوونی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق کردووە، ههروهها هەردوولا لایەنەکانی هاریکاری و هەماهەنگی و پتەوکردنی هاوبەشی و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکانیان تاوتوێکردووە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئیتاڵیا سوپاسی پێشوازی گهرمی کردووە، وجەختی لەسەر بەردەوامیی پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک کردووەتەوە کە ئامانج لێی پەرەپێدانی تواناکانی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان بێت.