ئەعرەجی لەگەڵ بەرپرسێکی ئەمریکی باس لەهاوبەشی ئەمنی دەکەن له‌دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

ئەمنی
  • 9-07-2024, 20:34
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ دانیال شاپیرۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی قووڵکردنەوەی هاوبەشی ئەمنی کرد، بەتایبەتی دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا، دانیال شاپیرۆ و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئالێنا ڕۆمانۆڤسکی كرد.
    لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەسەر ئاستی ستراتیژی و قووڵکردنەوەی هاوبەشی ئەمنی کرا، بەتایبەتی له‌دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان کرد لەسەر دڵنیابوون لە بەردەوامیی شەڕی تیرۆر و ڕێگریکردن له‌سه‌رچاوه‌كانی مرۆیی و دارایی و میدیای و داواکردن لە وڵاتان بۆ کشانەوەی هاووڵاتییان و داخستنی کەمپی ئەلهۆلی سوریا”.