سەرۆکایەتی پەرلەمان داوا لە نوێنەر و لیژنەکان و فراكسیۆنه‌كان دەکات دەست بە کارەکانی یاسادانان و چاودێریکردن بکەنەوە

سیاسی
  • 9-07-2024, 19:02
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەستپێکردنی خولی دووەمی یاسادانانی ساڵی سێیەمی یاسادانانی ڕاگەیاند و داوای لە نوێنەر و لیژنەکان و فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمانی کرد دەست بە کاری یاسادانان و چاودێریکردنیان بکەنەوە.
    سەرۆکایەتی په‌رله‌مان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - ڕایگەیاندووە" لەگەڵ کۆتایی هاتنی پشووی یاسادانانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەستپێکردنی خولی دووەمی یاسادانانی ساڵی سێیەمی یاسادانان، لە ٩ی تەمموزی ٢٠٢٤، داوا لە نوێنەران و لیژنەکان و فراكسیۆنه‌ پەرلەمانییەکان دەکەین دەست بە کاری یاسادانان و چاودێرییەکانیان بکەنەوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد" كه‌دواتر وادەی دانیشتنی ئاسایی داهاتووی ئەنجومەن دیاری دەکرێت بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکە یاسادانان و چاودێریانەی کە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکراون".