بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محهمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ئاڕاستەی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی و داڵدەدان بۆ زیندانییەکان لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و زیندانەکاندا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە" سودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی زیندانەکان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و چاودێری، بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ و داد وتەندروستی، و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ مافەکانی مرۆڤ.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا گوێی لە تێڕوانینێکی گشتی گرت لەسەر واقیعی زیندانەکان، هەروەها بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی شار و پڕۆژەکانی چاکسازی ناوەند و لایەنەکانی جێبەجێکردنیان کرا، ئەمە جگە لەوەی سەرۆک وهزیران جەختی لەسەر بەدواداچوون و ڕەچاوکردنی هەموو شتێک کە پەیوەندی بە لایەنەکانی مافی مرۆڤەوە هەیە كردهوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" كهسەرۆک وهزیران ئاڕاستەی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە زیندانییەکان کرد، هەروەها بەردەوامبوون لە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و زیندانەکان و دابینکردنی ژێرخانی تەواو، بەمەبەستی كهمكردنهوهی قەرەباڵغی و چارهسهركردنی كێشهی ژمارەی زۆری زیندانییەکان لەنێو هەر ناوەندێکدا".
لە درێژەی ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووە" لهكۆبوونهوهكهدا تاوتوێی یاسای پەیوەست بە بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی زیندان و ناوەندەکان کرا، وبەدواداچوون بۆ دارشتنی ڕەشنووسی یاسای سزای بەدیل کە ئەنجومەنی دەوڵەت لە ئێستادا بیری لێدەکاتەوە لهگهڵ پێداچوونهوه بهچۆنیهتی جێبەجێکردن و داڕشتنی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردن بۆ جێبەجێکردنی سزاکان كرا”.