بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی خانووبەرە ڕایگەیاند" سەرمایەکەی بۆ 500 ملیار دینار بەرزکردووەتەوە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە بانکی ناوەندی لێبڕینی قەرزەکان بۆ ماوەی پێنج ساڵ دوادەخات.
عەباس جەواهیری، بەڕێوەبەری بانکەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "بانکی خانووبەرە سەرمایەکەی بۆ 500 ملیار دینار بەرزکردەوە دوای ئەوەی 50 ملیار دینار بوو، ئەمەش ئاماژەیە كه ئهم ڕێژهیه لهسهرمایه دەبێتە هۆی زیادبوونی چالاکی بانکەکە لە بواری دارایی وەبەرهێنان و پڕۆژە و قەرزدان بە هاوڵاتیان بۆ کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون.
ههروهها وتی" ژمارەیەک لە پارێزگاکان پارەیان بۆ دابینکراوە وهەموو ڕەزامەندییەکانی پێشوو بۆ قەرز پاکدەکەینەوە، و دووبارە دهرگای پێشكێش كردنی داواکاری دەکەینەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەپێی پلانێکی دیراسهكراو و ئامادەکراو قهرزهكان بەدەستیبهێنن".
ئاماژەی بەوەشکرد" كهدەستپێشخەرییە نوێیەکەی بانکی ناوەندی بریتییە لە دواخستنی لێبڕینەکان بۆ قەرزەکان بۆ ماوەی 5 ساڵ، ئەمەش ڕێگە بە ئازادی سوڕانەوەکردنی پارە دەدات، وبانکی خانووبەرە یەکەم کەسە لەسەر ئاستی عێراق کە خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی باجی بهشێوهی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات بهمهبهستی ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتیان بۆ گەڕاندنەوەی قهزر وپارهكانیان.
لهكۆتایی دا جەختیشی لەبەردەوامبوون لە ڕێکارەکان بۆ ئۆتۆماتیکیکردنی کاروباری بانکی کردەوە.