بەغداد/ INA
پارێزگاری بەغداد عەبدولموتەلیب علوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانیدا بەوەی پڕۆژەکان خێرابکرێن و کواڵێتیەکەیان باشتربکرێت.
بەیاننامەی پارێزگا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تیایدا هاتووە کە پارێزگاری بەغداد عەبدولموتەڵیب علوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد لەدیوانی پارێزگا لەگەڵ کۆمپانیای حەموڕابی، کۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی ئەندامپەرلەمان عایشە مساری ویاریدەدەری هونەری پارێزگاری بەغداد و بەڕێوەبەری بەشی کاروباری شارەوانی وکادیری پێشکەوتووی پارێزگاکە بەڕێووەچوو، لەکۆبوونەوەکەدا لیستی پڕۆژەتەواو وتەوانەکراوەکان تاووتوێکران.
علوی فەرمانیدا کە خێرایی بکرێت لە تەواوکردنی پڕۆژەکان گرنگی بەکواڵێتیەکەی بدرێت و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان ڕاماڵ بکرێن و باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان پێشکەش بکرێن.