سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان

سیاسی
  • 9-07-2024, 14:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەر فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەزیری کۆچ وکۆچبەران ئیڤان فایق جابڕۆ.
    سەرۆک کۆمارلەدیدارەکەدا جەختیلەوەکردەوە کە پێویستە ژینگەیەکی لەبارو ئارام بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دابینبکرێت، ئەویش لەڕێگەی شیاندنەوەی ناوچەکانیان و ئاوەدانکردنەوەیان و لابردنی ئاسەواروهزروبیری تیرۆریستەکان.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە بوونی کەمپەکان ئاسایی نیەوبەتایبەت پاش نەمانی پاساوەکانی، پێداگریشی کرد لەسەر چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ سەرخستنی بۆچوونەکانی هەردوو حکومەتی عێڕاقی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق لەمبارەیەوە.
    لەلایەن خۆشیەوە وەزیری کۆچبەران پێشهاتەکانی ئەمدواییەی تایبەت بە ئاوارەکان خستەڕوو، گرنگیدانی سەرۆک کۆماریشی لەم مەسەلەیەدا بەرزنرخاند ودەستخۆشی لە پێشنیازە بەپێزەکانی سەرۆک کۆمار کرد دەربارەی ئەم مەلەفە.