بەغداد/ INA
سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کەریم حمادی لەگەڵ وەزیری دارایی تەیف سامی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە 5 مەلەفی تاووتوێکرد ، جەختیشی کردەوەسەر بژاردەکرنی گووتاری ڕاگەیاندن بۆئەوەی بونیادنەرانە مامەڵەلەگەڵ دۆزەکاندا بکات.
دیدارەکەی سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی لەسەربنەمای ئەودیدارە بەڕێووەچوو کە پێشتر ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی لەگەڵ سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی سازدرا کە فەرمانیدا بە چارەسەرکرنی کێشە داراییەکانی تۆڕی ڕاگەیاندن.
هەروەها حمادی لەگەڵ تەیف سامی هەماهەنگیەکانیان تاووتوێکرد بۆ تیشک خستنەسەر دەسکەوتەکانی بەرنامە حکومیەکە لەهەموو وەزارەتەکاندا لەوانەش وەزارەتی دارایی، جگەلەوەش دابینکردنی پێداویستیەکانی تۆڕی ڕاگەیاندن بۆ پەڕەپێدانی پەخشی گشتی و دامەزراندنی گرێبەستەکان.
لەدیدارەکەدا حمادی جەختیکردەوەسەر ڕۆڵی تۆڕەکە لە کێشانی ستڕاتیژیەتەکانی گووتاری ڕاگەیاندن بژاردەکردنی بونیادنەرانەی گووتارەکە، لەسەرجەم بابەت و دۆزەکاندا لەپێناو بەرژەوەندی باڵای وڵات.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری دارایی ڕۆڵی تۆڕی ڕاگەیاندنی بەرزنرخاند لەپێشکەوتنی گووتارەکەی و پەڕەسەندنی دەزگاکانی ، لەهەمان کاتدا گفتیدا بەوەی کە سەرجەم کێشە داراییەکانی تۆڕی ڕاگەیاندن چارەسەربکرێت و پابەندیە دەرەکیەکانیشی لەکاتی خۆیدا دابینبکرێت.