بەغداد/ INA
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و شارەوانیەکان بەنگین ڕێکانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پەسەندکردنی سەرجەم مامەڵەکانی قەرزی سنووقی نیشتەجێکردنی ڕاگەیاند.
ڕێکانی لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی پاش دابینکردنی بڕەپارەی پێویست سەرجەم مامەڵەکانی هاووڵاتیان کە بۆ وەرگرتنی پێشینەی خانووبەرە لەسنووقی نیشتەجێکردن پێشکەشیان کردبوو پەسەندکران.