مەندلاوی جەخت دەکاتەوەسەرگرنگی جێبەجێکرنی ڕێککەوتنەکانی ئاو لەگەڵ تورکیا

سیاسی
  • 9-07-2024, 13:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەر گرنگی بەدووداچون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بەئاو لەگەڵ تورکیا.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە مەندلاوی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە باڵیۆزی نوێی تورکیا لەعێڕاق ئەنیل بورا ئەنان، لەدیدارێکدا باردۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکان و پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کرا.
    مەندلاوی لە لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر گرنگی پتەوکردنی کاری لێژنەکانی دۆستایەتی و گرنگی بەدووداچون بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا بەتایبەتی مەلەفی ئاو کە لەسەردانەکەی  ئەمدواییەی سەرۆکی تورکیا بۆ عێڕاق ڕێککەوتنی لەسەرکرا.