بەغداد/ INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دوو بازرگان و فڕۆشیارێکی مادەی هۆشبەری لەکەربەلای پیرۆزو شاری بەسڕە دەستگیرکردووە.
وتەبێژی وەزارەت و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عەمید مقدادمیری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر توانی دووبازرگان وفڕۆشیارێکی مادەی هۆشبەرلە کەربەلای پیرۆزو شاری بەسڕە دەستگیربکات.
وتیشی ئوپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەرلە کەربەلای پیرۆزو شاری بەسڕە ئەنجامدرا، تۆمەتبارەکەی یەکەم
ڕێژەیەک مادەی کریستالی پێگیراو دوانەکەی دیکەش کیلۆ ونیوێک لەومادەیەیان پێگیرا.
وتیشی تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەوبەپێی بەندەکانی مادەی 28 لەیاسای نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.