نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو كۆتایی به‌مانگرتنی خۆیان هێنا

ئابوری
  • 9-07-2024, 09:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    نوێنەرانی کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دراو کۆتاییان بە مانگرتنی خۆیان هێنا ئەویش پاش چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە فڕۆکەخانەولە دەروازە سنووریەکان.
    سەرچاوەیەکی بانکی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لەعێڕاقدا ڕایانگەیاند کە کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێناوە ئەویش پاش کۆبوونەوە لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیران وکادیری پێشکەوتووی بانکی ناوەندی عێڕاقی وڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشەکان و پشتیوانیکردنی کۆمپانیاکان بەتایبەتی چارەکردنی کێشەکانی پەیوەست بە میکانیزمی کارکردن لە فڕۆکەخانەو لە دەروازەسنووریەکان.