به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود پێشەشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران ئه‌نجامدا و بانگهێشتی كرد سەردانی عێراق بكات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە""محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، مەسعوود پێشەشکیان ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها وتی" سودانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە سەرۆک کۆماری ئێرانی لە هەڵبژاردنەکان کرد، هەروەها پیرۆزبایی لە کۆماری ئیسلامی کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ماوەی کورت‌دا، و لە قۆناغێکی یه‌كلاكه‌روه‌دا کەحکومەت و گه‌لی ئێران به‌خۆیه‌وه بینی، له دوای ئەو ڕووداوە بە ئازارەی فڕۆکە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوەڵەکانیان."
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونی کردەوە" لەم په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتووێكران، هەروەها جەختکرایه‌وه لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی هاوکاری هاوبەش لە کەرتە جیاوازەکانی ئابووری و ئەمنی و پرسه جیاوازەکان، بە شێوەیەک کە له‌بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دراوسێ و خۆشگوزەرانیی گه‌له‌كانیدا بێت”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه سەرۆک وەزیران به‌فه‌رمی بانگهێشتی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات بۆ پته‌وكردنی پەیوەندییەکان و تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگ.
لای خۆیەوە پێشەشکیان "سوپاسی خۆی بۆ سودانی دەربڕی، جەختی لەپەرۆشی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی هاوکاری و پشتیوانی لە لێکتێگەیشتنە دووقۆڵییەکان لە زۆر بواردا كرده‌وه، بە شێوەیەک کە هەوڵەکان بۆ سەقامگیری هەردوو وڵات و ناوچەکە به‌هێزتر بكات.