بهغدا-INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ دووشەممە، دهستگیركردنی سێ تیرۆریستی سەر بە گروپی بەناو بەچکەكانی خەلافەت لە ئەنبار ڕاگەیاند.
ڕاگهیاندنی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووه، ڕایگەیاند: لهئۆپەراسیۆنێکی چۆری و هەوڵێکی هەواڵگریی بەرزدا، و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەکانی فیرقەی هەواڵگری فیرقەی حەوتەم، بە بەشداریی هێزی زەمینی ئامادەبوو لە کەرتی بەرپرسیارێتی، و لە ڕێگەی بۆسەیەکی وردەوە، (3) تیرۆریست له ناوچەی ڕهمانه له پارێزگای ئەنبار دهستگیركردان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کەسانەی داواکراون سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعش بوون لە کوتلەی بەناو بەچکەکانی خەلافەتن، وههڵستاون بهئهنجامدانی کاری تێکدەر و تیرۆریستییان لەدژی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی عێراق، ورادهستی لایەنی داواکار كراون لەسەر بنەمای ڕێكارهكانی پێویست”.