به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، نامه‌یه‌كی نووسراوی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی گه‌یانده ده‌ستی ئەمیری کوێت شێخ مه‌شعه‌ل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح وتێدا بانگهێشتی كرد سەردانی بەغدای پایتەخت بكات.
شەمەری لەمیانی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکاندا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاند: سەردانەکەمان بۆ کوێت سەرکەوتوو بوو و ئامانجی خۆی بەدیهێنا، وچه‌ند گه‌ڕێكی گفتوگۆ ئەنجامدرا، وتێدا بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌پرسی ئیقامە و ئاسانکاریی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ عێراقییەکان و کوێتییەکان لەدەروازە سنوورییەکان خرانه‌روو، جگە لە تاوتوێکردنی دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکان و هاوکارییەکانی هەردوو وڵات لە ئاڵوگۆڕی زانیاری و دیدگای یەکگرتوو لە بەرەنگاربوونەوەی دیارده‌ی ماددە هۆشبەرەکان، هه‌روه‌ها جەختیشی لەوە کردەوە کەوەزیری ناوخۆی کوێت بەشداری کۆبوونەوەی ئەمنی لە بەغدا دەکات کە لە 22ی مانگی تەمموزدا بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد" كه ئاسایشی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە نێوان هەردوو وڵات واژۆکرابوو، گفتوگۆیان له‌سه‌رکرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كهئەمیری کوێت، شێخ مه‌شعه‌ل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح، نامه‌یه‌كی نووسراوی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە پێگەیشت وتێدا بانگهێشتی كردووه سه‌ردانی بەغدا بكات".
دوێنێ یەکشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ بە سەردانێکی فەرمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە ویلایەتی کوێت.