به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیرکردنی (٤) تیرۆریستی لە دوو پارێزگاری ڕاگەیاند.
ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایانگەیاندووە" بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان، مەفرەزەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات ئەنجامداوە”، ئاماژەیان بەوەکردووە" یەکە ئه‌منییه‌كان له‌پارێزگای كه‌ركوكك دوو له‌ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا دوو تیرۆریست ده‌ستگیركردووه.
هه‌روه‌ها وتی" لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، مەفرەزەکانی دەزگاکە توانیان ئەندامێکی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش کەكاری گواستنەوە و قاچاخچی لە پارێزگای ئەنبار كردووه، له‌گه‌ڵ تیرۆرستێكی دیكه‌ی هه‌ڵاوتوو كه‌پێشتر شه‌ڕی هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كانی له‌ساڵی 2015 كردووه له‌ئه‌نبار ده‌ستگیر بكه‌ن.