لە بابل كەسێك بە تۆمەتی ساخكردنەوەی دراوی ساختە دەستگیركرا

  • 18-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بابل – ا ه ع مەفرەزەیەكی هاوبەشی نەهێشتنی تاوان لە بابل كەسێكی بە تۆمەتی ساخكردنەوەی دراوی ساختە دەستگیركرد ئەوەش لە میانی هەڵمەێكی گەڕان و پشكنین لە ناوەراستی حلە. بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بابل لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" هێزێكی هاوبەش توانیویەتی لە ناوچەی ئەندازیارانی ناوەراستی حلە كەسێك بە تۆمەتی ساخكردنەوەی دراوی ساختە دەستگیر بكات"، وتیشی " هێزەكانیان توانیویانە رێگری لە بڵاوكردنەوەی ئەو دراوە ساختەیە كە لە جۆری بیست و پێنج هەزاری بووە لە ناو بازاڕی حلە بكەن"، راشیگەیاند:" تۆمەتبارەكە لە میانی پشكنینی ماڵەكەیدا دەستگیر كراوە و دەستیش بەسەر بڕێك دراوی ساختەدا گیراوە".