بەغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و کاروباری یاسایی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :-"عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی بە سەرۆکایەتی وەفدێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنی تورکی، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنی تورکی بۆ جێبەجێکردنی پێشنیازی لایەنی تورکی سەبارەت بە پێدانی ڤیزەی چوونە ناوەوە بە هاووڵاتیانی هەردوو وڵات و چەند پرسێکی تری پەیوەست بە پەیوەندی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات.