بەغداد/ INA فلەیح عوبەیدی
ئاستانەی سەربازی پیرۆز لەگەڵ هاتنی مانگی موحەڕڕەمدا ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە تیمەکانی خۆی بڵاوەپێکردووە بۆ ڕێکخستنی پڕۆسەی ڕێوڕەسمی عاشوڕا.
یاریدەدەری سەرۆکی بەشی ڕێکخستن لە ئاستانەکە عەلی حەسەن فەهد بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەشی ڕێکخستنی ڕێوڕەسمەکە بەپێی پلانی مانگی موحەڕڕەم لە ئاستانەی سەربازی پیرۆز کاردەکات، ئەویش لەمیانەی بڵاوەپێکردنی تیمەکانی خۆی و پشکنینی کەسەکان و کەلوپەلەکانیان ودانانی کامیرای چاودێری.
هەروەها فەهد وتی" کە هەماهەنگیمان لەگەڵ هێزەئەمنیەکاندا هەیە بەتایبەتی فەرماندەیی فیرقەی چوارەمی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕڕای حەشدی شەعبی.