فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان ماتەمینی بۆ شەهید عەقید عەلی ئەلدێبی ڕاده‌گه‌ینێت

ئەمنی
  • 8-07-2024, 17:33
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان ماتەمینی بۆ شەهید عەقید عەلی حەمید عەبدولدێبی لیوای لیوای 10ی سنووری لە هەرێمی سێ ڕاگه‌یاند.
    فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوەکردووە" فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان ماتەمینی بۆ شەهیدی قارەمان، عەقید عەلی حەمید عەبدولدێبی، نەقیبی عەقید لە لیوای 10ی سنووری لە هەرێمی سێ، ڕاده‌گه‌ینێت کە لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پیرۆزی خۆی بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق له‌لایه‌ن باندە تاوانکارەکانەوە به‌خیانه‌ت تیرۆركرا.
    ئاماژەی بەوەشکرد" شەهیدی ناوبراو هاوشانی هاوپاڵەوانەکانی لە فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان، بەشدارییان کردووە لە کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی و ڕێگریکردن لە هێنانە ناوەوەی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ناو وڵات لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی خۆیاندا. خوای گەورە شه‌هیدی قارەمان به‌ره‌حمه‌تی خۆی شاد بكات و سه‌بووریش به‌خێزان و وكه‌س وكاری بدات.