بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە فەرمانیدابە چاوخشاندنەوە بە هەندێک بڕیار وسیاسەتی ئابووری بێبەرهەم.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی ئابووری کرد، لەکۆبوونەوەکەدا بەدووداچون کرا بۆ بڕیارەکانی پێشووی واقیعی ئابووری.
لەکۆبوونەوەکەدا سودانی فەرمانیدا بەچاوخشاندنەوە بە هەندێک بڕیاروسیاسەتی ئابووری بۆ چاکسازیکردن تیایاندا ، ڕوونیشی کردەوەکە حکومەت دەرفەتی گەورەی پێشکەش بە کەرتی تایبەت کردووە و یارمەتی داوە بۆ تواناکردنی کۆمپانیاکانیان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان ، لەهەمان کاتیشدا بەدوداچوون دەکات بۆ کاروپڕۆژەکانیان.
هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لەکۆبوونەوەکەدا گفتووگۆکرا دەربارەی فەرمانی دیوانی 24573 بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری پلاندانان بۆ بەدووداچون بۆ ڕێژەی فڕۆشەمەنیەکانی نەوت وسووتەمەنیەکان بە کارگەو بۆ وەزارەتی کارەبا.
بەیاننامەکە تێیدا هاتووە کە لەکۆبوونەوەکەدا باسکرا لە بابەتی باجەکانی سەرکۆمپانیاکان وشێوازەکانی ڕێکخستنیان وبڕیاریش درا لەسەر میکانیزمێکی ڕوون بۆ باجوەرگرتن، هەروەها لێکۆڵینەوە لە کارگە کاراکان و ئەوکارگانەی واهیمەیین و وردبوونەوەلە نمرەو خشتەکانی ناوڕاپۆرتەکە و پەیڕەوکردنی تێڕوانینێکی ئابووری بۆ بەرهەمی ئەوکارگانە.
جگەلەوەش لەدانیشتنەکەدا بڕیاردرا لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی هونەری لەهەردوو وەزارەتی نەوت و بازرگانی و ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران بەمەبەستی ڕێکخستنی ڕۆڵەکان و یەکلاکردنەوەی بێدەرەنجامی لەکاروپڕۆژەکاندا.