بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بەپێوێستی زانی کە هەڵوێستێکی توند هەمبەر دەستدرێژیەکانی زایۆنیزم بۆ سەر غەززە هەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانییل شابیرۆ وشاندی یاوەری بەئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمریکی لەعێڕاق.
لەدیدارەکەدا ڕێکارەکانی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانەکان دژبە داعش لەعێڕاقدا تاووتوێکرا و هەروەها باسی کاراکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵات کراو تیشکیش خرایە سەر بارودۆخی ناوچەکەو هێرشەکانی سەر کەرتی غەزرە.
سودانی لەمیانەی دیدارەکەدا باسی لە مەینەتیەکانی گەلی فەلەستینی و ئاستەنگەکانی بەردەم گەیاندنی هاوکاریەکانی خستەڕوو.
لەلایەن خۆشیەوە بەرپرسە ئەمریکیەکە ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی عێڕاق دا لە کەمکردنەوەی کێشەکانی ناوچەکەوبەردەوامبوونی هاوکاری وهەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەبوارەکانی دابینکردنی چەک و ئاسایش و بەرزکردنەوەی ئاستی هێزەئەمنیەکانی عێڕاق بۆ پاراستنی سەروەری خاک و گەشەسەندنی ئابووری.