سەرۆک وەزیران و باڵیۆزی نوێی تورکیا جەخت دەکەنەوەسەر سەروەری عێڕاق

سیاسی
  • 8-07-2024, 17:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ باڵیۆزی نوێی تورکیا لەعێڕاق ئەنیل بورا ئینان جەختیان کردەوەسەر سەروەری عێڕاق.
    بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە باڵیۆزی نوێی کۆماری تورکیا لەعێڕاق ئەنیل بورا ئینان.
    وتیشی کە لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و گرنگی تۆکمە کردنی ئەوپەیوەندیانەو هەماهەنگیەکان کرا، بەمەبەستی کاراکردنی سەرجەم ئەو ڕێککەوتنانەی کە لەسەردانەکەی سەرۆکی تورکی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ بەغدا واژۆکران ، کە هاوکاری چوارچێوەیی و زیاتر لە بیست لێکگەیشتنی لەخۆگرت لەسەرجەم بوارەکاندا.
    هەروەها لەدیدارەکەدا باس لە مەلەفی ئاو و لە هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش کرا لە سەرسنوورەکانی هەردوولا.