بەغداد/ INA
یانەی حەشدی شەعبی وەرزشی هەستا بەکردنەوەی ئەکادیمیای وەرزشی لە قەزای دوز لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆ پشتیوانیکردنی وەرزشوانانی قەزاکە و پەڕەپێدانی تواناکانیان.
بەیاننامەی یانەی حەشدی شەعبی وەرزشی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لە ئاهەنگی کردنەوەی یانەی حەشدی شەعبی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی فەرمی و وەرزشی و بەرپرسانی حەشدی شەعبی وسەرۆک هۆزەکان ئامادەبوون.