بهغدا-INA - فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لیوا وەلید خەلیفە ئەلتەمیمی، ناوەڕۆکی پلانی دەستەبەرکردنی کەشوهەوای مانگی پیرۆزی موحەڕەمی ڕوونکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کەئهم پلانه ئاسانکاری دەکات بۆ هاتووچۆی سەردانیکەرانی مهزاری پیرۆز کازمی، و هیچ ڕێگاوبانێك لهكاتی ئهم ڕێورهسمانه نابڕێت وداناخرێت.
ئەلتەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پلانێکی یەکگرتووی بۆ مانگی موحەڕەمی ئامادەیکردووه، کە بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە لە جەرگەی پایتەخت دەستیپكردووه و چالاککردنی هەوڵی هەواڵگری و دەستەبەرکردنی كهشوههوایهكی ئارام لەخۆگرتووه، بۆ شوێنە پیرۆزەکان لهمزگەوتەکان و حوسێنییەکان و ئەو شوێنانەی کە کۆبوونەوەی پرسەی حوسێنیان تێدا ئەنجام دەدرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد لە مانگی پیرۆزی موحەڕەمدا هیچ پچڕانێک یان بڕینی شهقام و داخستنی نییە، و "ئاسانکاری گەورە بۆ تێپەڕبوونی سەردانکەران هەیە لەکاتی سەردانی کازمییە پیرۆز دهكهن.