بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سبەی ڕۆژی سێشەممە لەناوچەکانی باکوور ساف وهەندێک هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوور بەرزدەبنەوە، لە پارێزگاکانی بەسڕەو میسانیش دەگاتە 49 پلەی سیلیزی لە نەجەفی شکۆمەند و زیقاڕو موسەنناش دەگاتە 48 پلەی سێلیزی و لەشاری بەغداش دەگاتە 46 پلەی سیلیزی.
ڕۆژی چوارشەممەش لەناوەڕاست و باکوور ساف دەبێت وهەندێک پەڵەهەوریش دەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات بەرزدەبێتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەباکوورساف و گەرم دەبێت وهەندێک پارچە هەور دروست دەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی هەینیش لە ناوچەکانی باکوور ساف وهەندێک هەوردەبێت و تۆزیش بەرزدەبێتەوە و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن لەسەرانسەری وڵاتدا.