به‌غدا-INA
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، ئامادەیی بۆ زیندووکردنەوەی ڕێوڕەسمەکانی خودا لە گردبوونه‌وه‌كانی باوكی ئازادیخوازان لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی کۆچی لەمانگی موحەڕەم دووپاتكرده‌وه.
شێخ خەزعەلی لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاندووە" لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی كۆچی لە مانگی پیرۆزی موحەڕەمدا، هەموو ئاماده‌ین به‌مانای بەخشین و ڕزگاربوون و دڵسۆزی و بە ڕێزەوە وەستاوین، لەبەردەم یادەوەریی عاشورادا کە هەڵگری بەرزترین قۆناغەکانی قوربانیدانە، له‌پێناو به‌هاكانی پیرۆزی ئیسلامدا، به‌گه‌نج وپیر وژن و پیاو و منداڵه‌وه ئاماده‌ین بۆ زیندووکردنەوەی ڕێوڕەسمەکانی خودا، لە گردبوونه‌وه‌كانی باوكی ئازادیخوازان، ڕێبەری شۆڕشگێڕان و سه‌یدی شەهیدان، ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت)، وله‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هاواڵانی و شوێنكه‌وتوانی بێت لە ڕووداوی ئەلتەف لە کەربەلا.