به‌غدا-INA
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپەیمانی نەبنی لەگەڵ شاندێكی به‌رخودانی فەلەستین پێشهاتەکانی غەززە و ئۆپەراسیۆنەکانی ڕاگرتنی داگیرکاری زایۆنی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی لەڕاگه‌یه‌نداروێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە" هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی لە ئۆفیسی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی بەرخۆدانی فەلەستین کرد، کە ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس و بەرەی گه‌ل و جیهادی ئیسلامی لەخۆگرتبوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ره‌وشی كه‌رتی غه‌ززه و دواپێشهاته‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی فه‌له‌ستین به‌گشتی و شه‌ڕی ناره‌وای زایۆنی و داگیركه‌ر كه‌به‌پشتگیری ئه‌مریكا و رۆژئاوا له‌دژی كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه و پێگەی وئاستی بەرخۆدانی فەلەستین و خۆراگری ئەو داستانە قارەمانانەی كه‌تۆماریكردووه له‌ڕیگریكردن له هێزە داگیرکەرەکان تاوتووێكران.
هه‌روه‌ها لە کۆبوونەوەکەدا باس له‌ئاست و كاریگه‌ری ئۆپەراسیۆنی لافاو ئەقسا و ڕەهەندە ستراتیژی و ئەنجامانەكانی کرا کە بانگەشەکانی هێزی داگیرکاری سەربازی پووچەڵ کردووەتەوە و بۆ هەموو جیهان ڕادەی ئەو تاوان و کۆمەڵکوژیانەی ئاشکرا کردووه، كه‌ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەکی نێودەوڵەتی و بە پشتگیری ئەمریکا ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها بویته هۆی کۆکردنەوەی ئیرادەی گەلانی جیهان بەرەو پرسی فەلەستین”.