فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا: پلانی موحەڕەم هیچ داخستنی رێگای تێدا نییە

ناوخۆ
  • 7-07-2024, 20:20
  • +A -A

    بەغدا -  INA-  فاتیمە ڕەحمە
    ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لیوا روكن وەلید خەلیفە تەمیمی ناوەڕۆكی پلانی دەستەبەركردنی كەشوهەوای مانگی پیرۆزی موحەڕەمی ڕوونكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئاسانكاری دەكات بۆ هاتووچۆی سەردانیكەرانی پیرۆز كازیمیە، ئاماژەی بەوەدا كە هیچ داخستنی ڕێگاوبانەكان ناگرێتەوە.
    تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا پلانێكی یەكگرتووی بۆ مانگی موحەڕەم ئامادەكرد، كە بە جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە لە جەرگەی پایتەخت دەستیپێكرد و چالاككردنی هەوڵی هەواڵگری و دەستەبەركردنی لەخۆگرتبوو شوێنە پیرۆزەكان، هەروەها مزگەوتەكان و حوسێنییەكان و ئەو شوێنانەی كە كۆبوونەوەی پرسەی حوسێنیان تێدا ئەنجام دەدرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە مانگی پیرۆزی موحەڕەمدا هیچ داخستنێكی رێگای تیانیە و ئاماژەی بەوەشكرد ئاسانكاری گەورە بۆ تێپەڕبوونی سەردانكەران هەیە لەكاتی سەردانەكەی بەغدا بەرەو كاویمییەی پیرۆز.