بانكی ناوەندی راگەیاندنی بەرزكردنەوەی پەڕەی سستەم بۆ ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێكخستنی بازرگانی ئەلیكترۆنی ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 7-07-2024, 19:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە بانكی ناوەندی عێراق راگەیاندنی بەرزكردنەوەی پەڕەی سستەم بۆ ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێكخستنی بازرگانی ئەلیكترۆنی لە عێراق ڕاگەیاند.
    بانكی ناوەندی لە ربەیاننامەیەكددەستا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: عەلی موحسین عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانی (24079)ی بۆ ڕێكخستنی بازرگانی ئەلیكترۆنی لە عێراق لەگەڵ بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ڕەشنووسی سیستەمێك بۆ بازرگانی ئەلیكترۆنی و پاراستنی بەكاربەر كرا لە ڕێگەی ئەو بەرزەفتەی كە ئامادەبووان تاوتوێیان كرد، لە ڕێگەی ڕێكارەكانی تۆماركردن و وەرگرتنی مۆڵەت بۆ پراكتیزەكردنی ئەم بازرگانییە، ئاماژەی بەوەشكرد لیژنەكە بەشداری كرد لە پێناسەكردنی ئەو بازرگانییە و پێشكەشكاری خزمەتگوزاری و پێدانی مۆڵەتی لە ڕێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنی كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دامەزراوە.
    ئەندامانی لیژنەكە جەختیان لەوە كردەوە كە دامەزراندنی بەرزەفتەكان بۆ پێدانی مۆڵەت بەو كەسانەی دەیانەوێت بازرگانی ئەلیكترۆنی بكەن بە شێوەیەك كە مافی هەموو لایەنەكان بپارێزێت.
    ئامادەبووان ڕێككەوتن لەسەر بەرزكردنەوەی پەڕەی سستەم بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێداچوونەوە و پەسەندكردن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە كاركردن لەسەری.